نەرمەواڵەیێکی زۆر هەن کە بتوانین کاری پەستانی پێ بکەین، و ئەو نەرمەواڵانە هەر کامیان لە توانایان دایە کە چەندین فۆرمەتی جۆراوجۆری تایبەتی پشتیوانی بکەن و رێکخستنی تایبەت بە خۆیان لە سەر فایلەکان ئەنجام بدەن.
PowerZip نەرمەواڵەیێکی تۆکمەیە بە توانایی پشتیوانی کردن لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو کە بە هاسانی هەڵدەستێ بۆ بەرێوەبەری کردنی رێک و پێکی فایلەکان. پشتگری لە فۆرمەتەکانی وەک Cab، Ace، Rar، Arj، Jar، Tar، Gz، Z، Bz2، دەکات وێرای فۆرمەتی بە ناوبانگی Zip.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 7, Vista, XP, 2000, Me, 98 or Windows NT 4.0
Camtasia Studio 6.0.3
Camtasia پرۆگرامێکی زۆر بەهێزە بۆ وێنە گرتن و فیلم هەڵگرتنەوەی شاشەی مانیتۆر وێرای دەنگی خۆت وەیان ئەو پرۆژەیەی کە دەنگی لێوە دێت. ئەم بەرنامەیە لە چەشنی خۆیدا بێ وێنەیە و بۆ پرۆژەی حیرفەیی لە لایەن شارەزایانەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێ. هەر چەند ئەم ئامرازە لە بابەت وەشانەوە نوێ نییە، بەڵام لە ناو گشت ئەو پرۆگرامانەی کە لەم بوارەدا هاتوونەتە بەرهەم پێشکەوتووترە و بە شێوەی حیرفەیی فیلم هەڵدەگرێتەوە. ئەم ئامرازە کارپێکردنی زۆر هاسانە چەندین تایبەتمەندی گرینگی هەن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
3herosoft DVD Creator 4.2.8
دی وی دی یەکان ئەمرۆ جێگەی سی دی یەکانیان گرتۆتەوە و وەکوو یەکەمین بژاردە لە ناو بەکارهێنەران دا خۆ دەنوێنن. زۆربەی بەکارهێنەران بە باش دەزانن کە فیلمەکانیان لە سەر دی وی دی بسووتێنن، هەتا جگە لە کەیفییەت، لە ئیمکاناتی زیاتر وەک مێنۆی سەرنج راکێش کەڵک وەربگرن، یان بتوانن Chapter کانی جۆراوجۆر هەڵبژێرن. درووستکردنی دی وی دی پێویستی بە کەڵک وەرگرتن لە نەرمەواڵەی تایبەتی خۆی هەیە کە بتوانرێ پێی وێرای کۆنڤێرت کردن، کاری درووستکردن و تەراحی مێنۆ و بەشەکانی جۆراوجۆری فیلمێکی دی وی دی بە ئەنجام بگەیێنێ. 3herosoft DVD Creator ناوی نەرمەواڵەیێکی زۆر بەهێزە کە بە پشتیوانی لەفۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ و رەنگ، لە توانای دایە هەتا فیلمەکان بە کەیفییەتێکی زۆر بەرز ئامادە بکات. ئەم ئامرازە وێرای تونایی گۆرینی فیلم بۆ دی وی دی بە سووتاندنی راستەوخۆ، ئەم ئیمکانە بە بەکارهێنەر دەدات هەتا فیلمی دی وی دی بە شێوەی Image بە فۆرمەتی ISO سەیڤ بکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 / Vista and Windows 7
ImTOO DVD Creator 6.1.4
درووستکردنی دی وی دی بە هەر شێوەیێک پێویستی بە کەڵک وەرگرتنی نەرمەواڵەیە کە بە هۆی ئەوەوە بتوانری مێنۆی تایبەتی بۆ تەراحی بکرێت و لە سەر دی وی دی ش رایت بکرێ. ئێمە بەکارهێنەران کاتێ کە دەمانهەوەێ فیلمەکانی خۆمان بە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان بکەین بە دی وی دی کە توانایی لێدانی لە سەر هەر جۆرە دی وی دی پلەیرێک هەبێ، دەبێ لە بەرنامەیێکی گۆرین کەڵک وەربگرین. بەڵام ئەمرۆکە کۆمەڵێک لە نەرمەواڵەکان ئەو تواناییە بە بەکارهێنەر دەدەن کە وێرای کۆنڤێرت کردن بە فۆرمەتە دی وی دی یەکان، فیلمە کانمان وێرای مێنۆی سەرنج راکێش، لە سەر دی وی دی بسووتێنین. لە ناو ئەم نەرمەواڵانە دا ImTOO DVD Creator یێکێک لە باشترین بژاردەکانە کە توانایی پشتیوانی لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی ویدئۆیی هەیە وکاری گۆرینیش دەستەبەر دەکات. ئەوپەری کەیفییەت لەم نەرمەواڵەیەدا دەخووڵقێنرێ بە چەشنێک کە کەیفییەتی HD ئەمرۆ زۆر باوە، پێی بسووتێنرێ. درووستکردنی مێنۆی سەرنجراکێش و جوان کە بە شێوەی ئامادە لەم نەرمەواڵەیە دا جێکراوەتەوە وێرای ژێرنووس کردن و هتد تایبەتمەندی یەکانی ئەم پرۆگرامەن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP (SP2 or later), Vista , 7
Plato DVD Ripper v11.09.01
دەرهێنانی فایل لە ناو دی وی دی یەکان کە کرداری Rip کردنی پێ دەڵێن، ئەمرۆ کە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەرانە. کۆپی فایلەکانی ناو دی وی دی یەکان کە ئاسایی بۆ فیلمەکان بە کار دەهێنرێ تەنیا بە کرداری Rip کردن جێ بە جێ دەکرێت، هەروەها بۆ فۆرمەتەکانی دەنگیش هەر وایە
Plato DVD Ripper Professional ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بە پشتیوانی لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی رەنگ و دەنگ لە توانای دایە هەر چەشنە فیلمێک بە شێوەی ویدئۆ بە کەیفییەتی بەرز و بە فۆرمەتی دڵخواز لە ناو دی وی دی یەکان دەربهێنێ و بۆ ئیجرای هاسانتر لە سەر پەپکەرەقەی(هارددیسک) سیستەم کۆپی بکات.
پشتیوانی لە رێکخستنە چەند ناوەکی یەکان بۆتە هۆی خێراتر بوونی چەند قات، کەیەکێکە لە تواناییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە.ئەم ئامرازە لە توانای دایە هەتا ئەو دی وی دی یانەی کە بە شێوەکانی جۆراوجۆر قفڵ کراون، کۆپی بکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / Vista / 7